کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان

15:59 - 27 سەرماوەز 2718

لایەنگرانی بە هەست و هەلوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچە ئاڵەشینی بۆکان بە بۆنەی رۆژی "ئاڵا و پێشمەرگە"، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ئەو یادەیان بەرز نرخاند. شەوی ڕابردوو ٢٦ی سەرماوەز ئەندامان و دۆستانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا بە هەڵکردنی ئاڵا و نووسینی دروشمی شۆرشگێڕانە وەفاداریی خۆیانیان بە پارێزەرانی ئاڵا و نیشتمان واتە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە. شیاوی باسە لە یەکەم رۆژی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵەوە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە گوڕوتینەوە پێشوازییان لە رۆژیادی "ئاڵا وپێشمەرگەی کوردستان" کرد و، ئەو چالاکییانە هەر بەردەوامن. جێی‌وەبیر هێنانەوەیە حەوتووی ڕابردووش لە چالاکییەکی هاوشێوەدا لە بەرزاییەکانی شاری پاوە، ئاڵای کوردستان هەڵدار.