کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان

16:10 - 27 سەرماوەز 2718

پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات و وەفادار بە ڕێبازی پێشەوا، لە ناوچەی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد. بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، شەوی ٢٦ی سەرماوەز هاوکات لە گەڵ یادرۆژی ئاڵاو پیشمەرگەی کوردستان یەکێک لە پێشمەرگەکانی سەردەمی شۆڕشی ٤٦/٤٧ هەتاویی بەناوی مستەفا عەبدی خەڵکی قاراوە گەورەی بۆکان دوای تەمەنێک ژیان بە ڕووسووری بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. ناوبراو لەساڵەکانی ٤٧ دا پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووەو بەشداریی لە خەباتی پرشکۆی ئەو ساڵانەی کردوە. دوای سەرکوتی ئەو خەباتە، لەلایەن دەوڵەتی ئەو کاتی عێراقەوە گیراو پاش ساڵێک زیندانی کردن ڕادەستی ئێران کرایەوە. پاش شۆرشی گەڵانی ئێرانێش کاک مستەفا عەبدی تا کۆتایی تەمەنی بە ڕێباز و ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. ناوبراو ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی عەبدی دەکا و، خۆی بە شەریک و بەشدار لە خەمیان دەزانێ.