کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی سپای پاسداران بۆ لە داو خستنی قوتابیانی کورد

23:58 - 27 سەرماوەز 2718

لەم ڕۆژانەدا سپای پاسدارن لە درێژەی پیلانەکانیان بۆ لە داوخستنی مێرمنداڵان و لاوانی کورد چوونە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری شنۆ و بە مەبەستی فریودان و بەلاڕێدابردنی قوتابیان و لەداوخستنیان قسەیان بۆ قوتابیەکان کردووە و ویستوویانە بە قەول و بەڵێنی وەک هاوکاری و بەخشین لە خزمەتی سەربازی و بورسیەی خوێندن، قوتابیەکان دڵگەرم بکەن بۆ ئەوەی هاوکاریی دەزگا سیخوڕییەکانی ڕێژیم بکەن. لە ماوەی چل ساڵی‌دا ڕابردوودا کاربەدەستانی ڕێژیم هەمیشە هەوڵیانداوە کە خوێندکاران و گەنجەکانی کوردستان بۆ کاری جاسووسی و چەک هەڵگرتن و هاوکاریی لە گەڵ دەزگا سیخوریەکانی ڕیژیم فریو بدەن و بە قەول و بەڵێنی جۆراوجۆر جاسووسیان پێ لە سەر هاوخوێنەکانی خۆیان بکەن یا بۆ مەبەستە چەپەڵەکانی خۆیان دژی پێشمەرگە و کەسانی سیاسی و ئازادیخواز بەکاریان بێنن. ڕێژیم دەمێکە کار لە سەر گەنجان و خوێندکارانی کورد دەکا و بەشێک لەوان بۆ مەبەستی ئاژاوەگێڕانەی خۆی لە وڵاتانی دەوروبەر بەکار دێنی و بەداخەوە تا ئێستا بەشێک لە گەنجان تووشی ئەو داوە بوون. بەشێکی تر بە هۆی نائاگاهی فریویان خواردووە و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمدا لە وڵاتانی دەوروبەر کوژراون یا بێسەر و شوێن بوون. هێندێک لەوان چەکی ڕێژیمیان هەڵگرتووە یا کاری سیخوڕی لە سەر هاونیشتیمانانی خۆیان دەکەن