کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان‌لەدەستدان و برینداربوونی چوار کۆڵبەری کورد

21:30 - 1 بەفرانبار 2718

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی سالار تەنهایی لە ناوچە سنووریەکانی "نەوسوود" بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەستدا. هەروەها لە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کۆماری ئیسلامیی ئێران ، کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی مامەند بریندار بوو. ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحمان شوانە خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو"ی ناوچەی سەردەشت، لە نزیک گوندی "کانیەزەرد" بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمەوە بریندار بوو. هەر لە پێوەندیی لە گەڵ کۆڵبەراندا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، لە سنوورەکانی پیرانشار کۆڵبەران دەکەونە بەردەسڕیژی هێزەکانی ڕیژیم و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی نادر نەبی‌زادە بە توندی بریندار دەبێ.