کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی پێشمەرگانە بە بۆنەی شەوی یەڵدا لە یەکێک بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان

21:37 - 1 بەفرانبار 2718

لە شەوی یەڵدا کە ناسراوە بە شەوی لە دایکبوونی "خۆرەتاو"، هاوکات لەگەڵ چالاکییەکانی خەڵکی نێوخۆی وڵات ، بەشێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش بۆ ئەو مەبەستە ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد. شەوی ڕابردوو ٣٠ی سەرماوەز لە فێرگەی سیاسی _ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کەشێکی پێشمەرگانەدا یادی شەوی یەڵدا کرایەوە. لەو ڕێوڕەسمە کە بە ئامادەبوونی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوچوو، شەوی یەڵدا وەکوو بۆنێکی کەلتووری و نەتەوەیی کە ڕێکەوتە لەگەڵ مێژووی بزەو خوێنی تێکۆشەرانی دێموکرات و خەڵکی کوردستان ئاماژەی پێدرا. شەوی یەڵدا بۆ خەڵکی کوردستان هەم ڕێکەوتە لەگەڵ شەوی لە دایک‌بوونی دوکتور قاسملووی کوردان و، هەمیش وەبیرهێنەری کارەساتی کردەوە تیرۆریستییەکەی بەردەم قەڵای دێموکرات و شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگەی ئەو حیزبەیە. لەو ڕێوڕەسمەدا سەرەتا برایم چووکەڵی بەرپرسی فێرگەی سیاسی_نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاماژەی بە شەوی یەڵدا کرد کە لە ساڵی ٩٥ی هەتاوییەوە بۆ ئەویندارانی ئازادی و خەڵکی دێموکراتدۆست وەبیرهێنەری کردەوەیەکی تیرۆریستییە بەناوی یەڵدای خوێناویی دێموکراتە. ناوبراو لەو پێوەندییە‌دا گوتی: شەوی یەڵدا کە بۆ ئێمە شەوی خۆشی و شادی بوو، ئێستا دوو ساڵە مانایەکی دیکەیشی پەیدا کردوە. ئەویش یادکردنەوەی پۆلێک لە هاوڕێی شەهیدەکانمانە کە ڕاست دوو ساڵ پێش ئێستا و لە شەوی یەڵدای ١٣٩٥ی هەتاوی‌دا لە ئاکامی کردەوەیەکی تێرۆریستیدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. شەوی یەڵدای ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە کاتێکدا بە سەدان کەس لە تێکۆشەرانی ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێموکرات و شەهید دوکتور قاسملووی ڕێبەر لە بنکەی سەرەکیی حیزبدا بۆ ڕێزگرتن لە شەویادی لەدایکبوونی ڕێبەری شەهیدیان کۆببوونەوە و ڕێوڕەسمێکی پڕ لە شادی و خۆشییان بەم بۆنەوە پێکهێنا بوو، تەقینەوەی دوو بۆمب نزیک لە ساڵۆنی کۆبوونەوەکە شادی و خۆشیی ئەویندارانی ئازادیی و ڕێگای شەهید قاسملوویان تێکەڵ بە شین و شیوەن کرد. لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمەدا دکتور ئاسۆ حەسەن‌زادە جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەوە کورتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. دکتور ئاسۆ حەسەن‌زادە لە قسەکانی‌دا سه‌ره‌تا وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی پاشخانی مێژوویی و فه‌رهه‌نگیی شه‌وی یه‌ڵدا ئاماژه‌ی به پێکه‌وه گرێدراویی هێما و نیشانه‌کانی ئه‌م بۆنه‌یه به ژیان و که‌سایه‌تیی دوکتور قاسملوو کرد که جیا له‌وه که له شه‌وی یه‌ڵدادا له دایک بووه، هه‌موو ته‌مه‌نیشی بۆ سه‌رخستنی هێزی رووناکی به‌سه‌ر دێوه‌زمه‌ی تاریکیدا ته‌رخان کرد. ناوبراو دواتر له‌گه‌ڵ ئاماژه به جینایه‌تی تێرۆریستیی شه‌وی یه‌ڵدا، گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئێستا بۆ رێبوارانی رێبازی دێموکرات و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات شه‌وی یه‌ڵدا هه‌م وه‌بیرخه‌ره‌وه‌ی له‌دایکبوونی مرۆڤێکی مه‌زن و شوێندانه‌ر، له‌سه‌ر چاره‌نووسی میلله‌ته‌که‌مانه هه‌م وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ڕووداوی شه‌هیدبوونی پۆلێک له تێکۆشه‌رانی دێموکڕاته ڕاست له کاتی یادکردنه‌وه‌ی له ‌دایکبوونی دوکتور قاسملوو و له په‌راوێزی درێژه‌دان به‌و خه‌باته‌دا گیانی خۆیان له ده‌ست دا، به‌ڵام ئه‌م شه‌وه بۆ ئێمه هه‌رده‌م ده‌بێ ئیلهامبه‌خشی شادی و جوانی و هیوا بێ و، رۆڵه‌کانی دێموکرات و گه‌لی ئێمه ده‌بێ له هه‌موو کاتێک زیاتر دڵگه‌رم به سه‌رکه‌وتنی ئه‌و خه‌باته و زاڵبوونی هێزی رووناکی به‌سه‌ر ئه‌هریمه‌نی تاریکیدا بن. ئەو ڕێوڕەسمە بە خوێندنەوەی شێعر و گوتنەەی گۆرانی و سروودی شوڕشگێڕانە و هەڵپەرکێی گشتیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆتایی پێهات.