کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی کەسێک لە بانە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی

06:41 - 2 بەفرانبار 2718

لە بانە ناوەندە ئەمنیەتییەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و دەسبەسەریان کرد. ڕۆژی 29ی سەرماوەز هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕژاونەتە ماڵی عوسمان فەرەجی و دەسبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نەزاندراویان ڕاگواستووە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەگەڵ دەسبەسەرکرانی عوسمان دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسیی ناوبراو، وەک موبایل و کۆمپیوتێرەکەی داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. شایانی باسە ناوبراو بە تۆمەتی پێوەندیی لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.