کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکراوێکی خەڵکی ناوچەی سەرپێڵ‌زەها، چارەنووسی ناڕوونە

16:15 - 2 بەفرانبار 2718

ماوەی چوار ڕۆژە لاوێک بەناوی سابیر خویشاوەند خەڵکی ئاوایی ڕەمەکی لە ناوچەی قەڵخانی سەر بەشاری سەرپێڵزەهاو، دەسبەسەرکراوە و، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگرتنی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە. بە پێی‌هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە رۆژی ٢٨ی سەرماوەز سابیرخویشاوەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە قۆڵبەست دەکرێ و، پاش چەن ساتێک مانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سەرپێڵزەهاو، دەگوازرێتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان. هەر بە پێی ئەو هەواڵە سابیر خویشاوەند تا ڕادەیەک لە ئیدارەی ئیتلاعات ئەشکەنجە کراوە کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بە نیوەگیان لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکی‌دا بووە، بەڵام مەئموورانی ئیتلاعات ناهێڵێن لە نەخۆشخانە بمێنێتەوەو دەگوترێ بنەماڵەکەی لە شوێنی ڕاگرتنی بێخەبەرن. کەسێکی نیزیک بە ئەو لاوە دەسبەسەرکراوە ڕایگەیاند؛ کە سابیرخویشاوەند خەڵکی ناوچەی سەرپێڵزەهاوی کرماشان بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان دەسبەسەر کراوە.