کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سمینارێک بە بۆنەی رۆژی "ئاڵاو پێشمەرگەی کوردستان" لە وڵاتی فینلاند

16:08 - 4 بەفرانبار 2718

رۆژی ٢٢.١٢.٢٠١٨ لە شاری تورکوی وڵاتی فینلاند کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان سیمینارێکی سیاسی بۆ بەرێز خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بەشداریی دەیان کەس لە کوردانی دانیشتوی ئەم وڵاتە پێک ھێنا لەم سیمینارەدا باسی بارو دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەراست ، ئێران و کوردستان بەتێر و تەسەلی بۆ بەشداربووان کرا. خالید عەزیزی لە درێژەی باسەکەیدا ئیشارەی بە بار و دۆخی ناو خۆی ئێران کرد و ئەو ئاستەنگ و قەیرانانەی کە کۆماری ئیسلامی تووشی بووە. ھەروەھا باسی پەرش و بڵاوی ھێزە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد، کە لەم کات و ساتەدا ھێشتا نەیانتوانیوە بگەنە لێک تێ گەیشتنێک دوای نەمانی کۆماری ئیسلامی . لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا داوای کرد کە حیزبەکان دەست نەخەنە کار و باری بەشەکانی دیکەی کوردستان و گرفت بۆ خەباتی رەوای گەلەکەمان دروست نەکەن ھەروەھا لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا وتی؛ با ڕاستی ژیانی سیاسی خۆمان‌و میلله‌ته‌که‌مان باش ببینین و به هیوای ده‌وڵەتان نەبین، چونکە ئەوان دوای بەرژەوەندی خۆیان دەکەون و ھەرکات بەرژەوەندییان تەواو بوو چۆن لە رابردوودا بینیوتانە لە داھاتووشدا بە ھەمان شێوە دەبێ دوسته‌کانمان له کاتی ئاسایدا فه‌رشی سووریان بو راده‌خرێ بەڵام له ته‌نگانه‌دا پشتیان نه‌گرتین، بۆ ئێمه‌ی کورد ، قسه‌ی زل و شیعاری قه‌به به هیچکوێمان ناگه‌یه‌نێت. کێشەی کورد لە تاران ، به‌غدا ، ئانکارا، دیمه‌شق چاره‌سه‌ردەبن نه لە پێتەختی وڵاتانی دیکە. لە درێژەی قسەکانیدا بەرێز عەزیزی باسی ئه‌وه‌ی کرد که‌، به‌رێزه‌وه له خه‌باتی خه‌باتکارانی ناوخۆی رۆژهه‌ڵات بڕوانین. کاره‌کانیان له چوارچێوه‌ی رێژیمدا ده‌یکه‌ن به جاشایه‌تی نه‌خه‌مڵێندرێ، جورئه‌تیان بده‌ینێ ‌و بیانکه‌ین به‌ به‌شێک له خه‌باتی به‌رفراوان کورد له کوردستان . بەشێکی دیکەی سیمینارەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیاری بەشداربووان کە بەرێز عەزیزی وڵامی ئامادەبووانی دایەوە.