کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێکی یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان، لە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

16:20 - 18 رێبەندان 2718

پاش نیوەڕۆی ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاوی هەیئەتیکی مەکتەبی سیاسی یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕیزان دکتورشاخەوان خالید کارگێڕی مەکتەبی سیاسی وکاک شاکر هاشم ئەندامی سەرکردایەتیی بەرپرسی هەرێمی هەولێر و کاک جەلال سمایل کارگێڕی مەکتەبی پیوەندییەکان سەردانی دەفتەری نۆینەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کردو لە لایەن کاک عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی وخالیدوەنەوشە ئەندامی کۆمیتەی ناوندی و نۆێنەری حیزب لە هەولێر و ئامانج زیبایی ئەندامی پیوەندییەکانی هەولێر پێشوازییان لێ کرا. لە ئەو دانیشتنەدا وێڕای بەخێرهاتنی هەیئەتی میوان کۆمەڵیک باس و بابەتی تایبەت بە دۆستایەتی هەردوو لایەن و وەزعی سیاسی ئێستای بزوتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشەکانی دیکە هاتنە بەرباس و هەیئەتی ناوبراو بۆ جاریکی دیکەش بەداخبوونی خۆیان بۆ کارەساتی مووشەکبارانی قەڵای دێمۆکرات لە١٧ی خەرمانان دووپات کردەوە.