کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی خوشکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سەردەشت

18:34 - 18 رێبەندان 2718

بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، خوشکی یەکێک لە شەهیدانی سەرفەرازی حیزب و گەل لە ناوچەی دێموکراتپەروەری سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد. همین مەلایی خوشکی شەهید ئەحمەد مەلایی خەڵکی توژەڵی سەردەشت بە هۆی نەخوشییەوە لە تەمەنی ٧٥ ساڵەی‌دا ماڵاوایی لە ژیان کرد. هەروەها برایەکی دیکەی ئەو خاتوونە بەڕێزە، کاک حەسەن مەلایی ناسراو بە حەسەن مەحموود پێشمەرگەی دێرینی حیزبە و، ئێستاش لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دایە. جێی‌وەبیرهێانەوەیە شەهید ئەحمەد مەلایی پێشمەرگەی هێزی شەهید موعینی لە ساڵی ٦١هەتاویی گیانی پێشکەش بە ئازادی کوردستان کرد. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێز گرتن لە کەسوکاری شەهیدان، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵە خاتوو همین ، بە تایبەتی کاک حەسەن مەحموود دەکا و هیوای سڵامەتی و سێبووریان بۆ ئاواتە خوازە.