کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئێران بەردەوامە

18:36 - 18 رێبەندان 2718

هەواڵدەرییەکانی ڕۆژاوایی بە کەڵکوەرگرتن لە وێنەی سەتەلایت بڵاویانکردەوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران مووشەکێکی دیکەی فەزایی تاقیکردۆتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە. تا ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو بارەوە هیج هەواڵێکی بڵاونەکردۆتەوە. وێنەی مووشەکە سەرنەکەوتوەکەی ئێران لە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان لە لایەن کۆمپانیای " دیجیتال گلوب" لە " کلردو" لە سەر چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران لە ناوەندیی فەزایی "خومەینی" لە سمنان هەڵگیراو. تاقیکردنەوە مووشەکییە سەرنەکەوتوەکەی ئێران لە کاتێکدایە کە هەر چەند ڕۆژ لەمەوبەر مووشەکێکی دیکە بەروە فەزا ڕەوانە کرد کە ئەویش سەرکەوتوو نەبوو. تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئێران ماوەیەکی زۆرە بۆتە جێگەی نیگەرانی وڵاتان و هەر لە حەوتووی ڕابردوودا یەکیەتیی ئورووپا داوای لە ئێران کرد کە چالاکییە مووشەکییەکانی ڕابگرێ و دەوڵەتی فەرانسە رایگەیاند کە ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست لە تاقیکردنەوەی مووشەک هەڵنەگرێ، گەمارۆکانی خۆی بۆ سەر ئێران دەست پێدەکا. کۆنفڕانسی " لەهێستان" لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئەم مانگە کە لە سەر داوای دەوڵەتی ئەمریکا ڕێکخراوە و نوێنەری زۆر لە وڵاتانی جیهان تێیدا بەشدار دەبن، پێوەندیی ڕاستەوخۆی بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێرانەوە هەیە. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی کردەوە تێکدەرانەکەی لە دنیادا دا تەریک کەوتۆتەوە و لە هەموو لایەکەوە کەوتۆتە ژێر فشار بۆ ئەوەی واز لە ئاژاوەگێڕیی بێنی و لەوە زیاتر ئاسایشی جیهان تێکنەدا.