کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی دایکی فەرماندەیەکی حیزبی دێموکرات، لە ناوچەی سەردەشت

23:42 - 20 رێبەندان 2718

بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سەردەشتەوە بە دەستمان گەیشتووە، دایە فاتمە دایکی کاک حوسێن پەیرەوان یەکێک لە فەرماندەکانی حیزبی دێموکرات خەڵکی ئاوایی بناوێی سەردەشت لە تەمەنی ٧٥ ساڵە‌ی‌دا بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. هەروەها هاوسەری ئەو خاتوونە یاریدەدەری شۆڕشگێڕانی ٤٦ و ٤٧ بووەو ماویەکی ٨ ساڵێش لەگەڵ حیزبی دێموکرات هاوکاری کردووە. شیاوی باسە کاک حوسێن پەیرەوان ئێستا ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە لە دەرەوەی وڵاتە . هەروەها ئامۆزای ناوبراویش بەناوی کاوە پەیرەوان لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دایە. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە سەرجەم کەسوکاری دایە فاتمە بە تایبەتی بنەماڵەی پەیرەوان دەکا و هیوای سڵامەتیان بۆ ئاواتە خوازە.