کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆزینەوەی زیاتر لە ٥٠٠ شوێنەواری مێژوویی لە هەورامان

23:46 - 20 رێبەندان 2718

زیاتر لە ٥٠٠ شوێنەواری مێژوویی سەردەمی چاخی کۆنە بەردینە تا سەرەتای سەردەمی ئیسلام لە ناوچەی مێژووی هەورامان دۆزراونەوە. لەو پیوەندییەدا " تالب نیا" بەڕێوەبەری" پایگای مەنزەری فەرهەنگی" مێژووی هەورامان رایگەیاند کە ئەو ناوچە مێژووییە جوغڕافیای فەرهەنگی و مێژوویی بەربڵاو لەخۆی دەگرێ و زۆر بەربڵاوە. پانتایی ئەو شوینەوارە ٨٠ گوندی ناوچەی هەورامان و شارستانەکانی سەوڵاوا و کامیاران و سنە دەگرێتەوە. شیاوی باسە ناوچە هەورامان خاوەنی شارستانیەتێکی کۆن و ناوچەیەکی کەونارایە و گوندی" شمشێر" لە هەورامان ، بە کۆنترین گوندی جیهان ناسراوە.