کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرۆز کردنی ٢ی ڕێبەندان لە شاری یۆتۆبۆری سوئێد

12:10 - 22 رێبەندان 2718

رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩/٢/٢٠١٩ ئەندامانی حیزب لە شاری یۆتۆبۆری و دەوروبە بە مەبەستی پیرۆزکردنی ٢ی ڕێبەندان ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان شەوئاهەنگێکی خێزانیان پێک هێنا. لوكالى ريو ره سمه كه بنريكى گه وره ى كاتى راگه ياندنى كومار له لايه ن پيشه واى مه زن رازابووه و دروشمه كانى حيزبى و ئارمه كانى حيزب و يه كيه تى ژنانى ديموكراتى كوردستان و يه كيه تى لاوانى ديموكراتى روژهه لاتى كوردستان كه ش و هه وايه كى ترى دابوو به سالونه كه . سەرەتای پروگرامەکە بە سرودی ئەی رەقیب و وەستانی دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردوکوردستان دەستی پێ کرد. پاشان لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامە خاتوو بەهار وەیسی پارچە شێعرێک پێشکەش کراو و بەخێرهاتنی بەشداران کرا. پاشان پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری یۆتێبۆری لە لایەن بەرپرسی کومیتە کاک جەلال کۆخانی پێشکەش کرا. نيشاندانى فيلميكى ديكومنتارى له سەر كومارى كوردستان و ڕۆڵ و نەخشى حيزبى ديموكرات له دامەزرانى كومار بەشيكى ترى بەرنامەى ڕێوڕەسمەكه بوو .پاشان پارچە شێعرێک لە لایەن هاورێ کەماڵ حەسەنپوور دۆڵەگەرمی خوێندراوە. دواین بەشی بەرنامەکە بەشی هونەری بوو کە هونەرمەندانی دەنگ خۆش کاک فەریبۆرزکەرەمی و کاک شاپوور کرماشانی بە هاورییەتی موزیک ژەنانی دەست رەنگین تا کات ژمێر ١٢ شەو بە هەڵپەڕکێ و کەیف خۆشی درێژەیان پێدا. له كوتايش دا هاورێ کاک جەلال کوخانی سپاسی بەشدارانی کرد و هیوای هاتنە دیی ئاوات و مانجەکانی کۆماری خواست.