کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکچوونی یەک میلیۆن ئاسەواری مێژوویی لە ئێران

19:28 - 22 رێبەندان 2718

بە پێی وتەی (محەمەدڕەزا کارگەر) ، بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی مووزەخانەکانی ئێران لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئیسنا باسی لە دامەزراندنی مووزەی دێرینە ناسی لە نێوەی دوویەمی ساڵی ٩٨ دا کرد و، گووتی: یەک میلیۆن شوێنی مێژوویی لە ئێراندا هەیە کە تێکدراون. بە پێی قسەکانی "کارگەر" ٩٠ لەسەدی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئێران لە لایەن دزانی ئاسەواریی مێژووییەوە لەنێو دەچن و دەسەڵات هیچ هەوڵێکی بۆ پێشگرتن لەو کارە نەداوە. شایانی باسە چەندین ساڵە باندی کوڕەکانی ڕەفسەنجانی بە پاڵپشتی ناوەندە ئەمنییەکان و بە هاوکاری کەسانی سووک‌نەفس خەریکی تاڵان و دزینی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئێران و کوردستانن. ئەمەش بۆتە هۆی تێکدان و لەناوچوونی بەشێک لە شوێنەوارە مێژووییەکان.