کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازاد کرانی ٣ دەسبەسەرکراوی کورد

15:04 - 30 رێبەندان 2718

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویی، کەیومەرس واعزی، جەبار حاجی مرادی و هادی باقری سێ هاونیشتمانی کوردی خەڵکی شاری سەنقوڕ کە لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران. جەبار مرادی و کەیومەرس واعزی بە بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کراون. ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و بێڕێزی بە خامنەیی ڕیبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندان دوای ئەوەی کە ماڵەکانیان پشکنین و دەسبەسەر کەلوپەلی پێوەندەیەکانیان داگیرا، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوون. هەوروەها رۆژی یەکشەممە٢٨ی ڕێبەندان مەسعوود شەمس پارێزەری کورد کە ٦ ساڵ و ٤ مانگ سزای زیندانی بۆ بڕاوەتەوە بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا.