کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاندنی نەمامی "هیوا" لە لەیلاخ

07:36 - 26 رەشەمه 2718

ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەشەمەی ٩٧ی هەتاویی ژینگەپارێزان و ئەندامانی ڕێکخراوی "شەیای سەوزی لەیلاخ" لە بەرەبەری نەورۆز، بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ڕێبازی شەهیدانی ژینگەپارێزی مەریوانی بەتایبەتی شەریف باجوەر هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان لە ژێر ناوی چاندنی "نەمامی هیوا" لە بناری شاخی سورمەلی لە نیزیک شاری دێولان بەڕێوەبرد. لەو هەڵمەتە ژینگەپارێزییە‌دا منداڵان وتازەلاوان و لاوان دەوری بەرچاویان گێڕاو، بە سەدان نەمام لە دواێنی شاخی سورمەلی چاندرا. هەروەها بە هەڵکردنی پۆستێڕ و نووسراوی پێوەندی‌دار یاد و ناوی چوار شەهیدی ڕێگای سەوزهێشتنەوەی نیشتمانیان بەرزڕاگرت. شیاوی باسە شاخی سورمەلی شوێنی گەشت و سەیرانی خەڵکی لەیلاخە کە چەند ساڵە بەهۆی دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم و هاوکاری کەسانی بەرژوەندیخواز، مەترسی لە ناوبردنی لە سەرە و، هەربۆیە ژینگەپارێزانی "شەیای سەوزی لەیلاخ" بۆ پێشگرتن لەو کارەساتە بەڕێکخستنی کەمپەین لە هەوڵدان پێش لەو کارەساتە ژینگەییە بگرن.