کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ناوچە سەردەشت

20:34 - 26 رەشەمه 2718

بە پێی هەواڵێک کە لە سەردەشتەوە بە دەستمان گەیشتووە، شەوی ٢٣ی ڕەشەمەی ٩٧ی هەتاویی کەسێکی نیشتمانپەروەر بە ناوی خالید ڕۆستەمی ناسراو بە خالید مام عەوڵای بێشاسب، دانیشتووی شارۆچکەی نەڵاسی سەردەشت بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کردوە. ناوبراو ماوەی چەند ساڵ لە ڕیزی پیشمەرگانی حیزبی دێموکرات فیداکاریی کردوە و، لە سەنگەری خەبات‌دا بەرگری لە خاک و وڵات کردوە. هاوڕێ خالێد ڕۆستەمی لە هێزی گیاڕەنگ و کۆمیتەی شارستانی سەردەشت ئەرکی لە ئەستۆ گرتووەو لەو ماوەیەدا بە پاکی و دروستی خزمەتی بە حیزب و گەل کرد و پاشان بە هۆی گیروگرفتی تاکەکەسییەوە بە ناچاری وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە. نابراو دوای وازهێنانیش هەر بە ڕێبازی حیزب و ئامانجی گەلەکەی وەفادار مایەوە و، تا دوا هەناسەش بە هیوای سەرکەوتنی نەتەوەکەی ژیا. پێویستە بگوترێ خوالێخۆشبوو ئامۆزای هاوڕێ هاشم رۆستەمی تێکۆشەری دێموکراتە و بەشی هەرەزۆری بنەماڵەو کەس‌وکاریان ئەندام و لایەنگری حیزبی دێموکراتی کوردستانن. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێ کە ڕێز لە تێکۆشەرانی دێموکرات بگرێ و هەر بۆیە پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکێش بە سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەو هاوڕێیانی کاک خالید ڕۆستەمی دەکا و، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.