کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی نەورۆز لە سنە

22:07 - 27 رەشەمه 2718

بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵ لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنەی خوێناویی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمە ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی کوردەواری بە بڵاو کردنەوەی تڕاکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار وێڕای پیرۆزبایی کردنی نەورۆز لە خەڵکی کورد بە تایبەتی لە تێکۆشەرانی دێموکرات پێشوازییان لەو بۆنە نەتەوەییە کرد. هەروەها لە گەورەشاری کرماشانیش لە شەوی ڕابردوو چالاکیی تەبلیغی هاوشێوە بەڕێوەچوو. چالاکییەکانی بە بۆنەی نەورۆز لە کاتێک‌دایە کە چەند حەوتەیەکە ناوەندە ئەمنییەکان ترسیان لێی‌نیشتوەو بە بانگ کردن و هەڕەشە کردن لە چالاکانی مەدەنی لە شارەکانی کوردستان لە هەوڵدان پێش لە بەڕێوەبردنی بۆنەکانی نەورۆز بگرن. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پیروزبایی کردنی ساڵی نوێ و نەورۆز لە سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات، سپاس و پێزانینی خۆی پێشکێش بە لایەنگرانی خۆی لە شارەکانی سنە و کرماشان دەکا و، ساڵێکی پڕ لە بەختەوەرییان بۆ بەئاوات دەخوازێ.