کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زوڵفەقاری: هەڵوێستی وەرزشوانانی کورد بە هاندانی دژمنانە

14:24 - 28 رەشەمه 2718

زوڵفەقاری جێگری وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە هەڵوێست و کردەوەی وەزشوانانی کورد بە هاندانی دژمنانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە. حوسێن زوڵفەقاری ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاویی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند کە دژمنان بە بیانووی جۆراوجۆر لە هەوڵی تێکدانی ئەمنییەتی وڵاتی ئێران دان. مەبەستی ناوبراو لە تێکدان و هاندان ئەوە بوو کە زۆر لە وەزشوانانی کورد لە کاتی سەرکەوتنەکانیاندا ئاڵای کوردستان بە جێی ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرز دەکەنەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، مانگی ڕابردوو "ئارەزوو میرەکی" کچە وەرزشوانی سنەیی دوای سەرکەوتنی بە سەر رەکەبەرە ئیسفەهانیەکەیدا ئاڵای کوردستانی بەرز کردەوە کە ئەوەش بوو بە هۆی ناڕەزایەتی کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بۆنە و مراسمە جۆراوجۆرەکاندا خەڵک بە جلو بەرگی کوردییەوە بەشداریی دەکەن و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئەو کردەوە و هەڵوێستەی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دژایەتی نیزانم و تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەی ولات ناو دەبا.