کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵات لە کۆنفڕانسی مەدیتەرانەی یەکیەتی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست

17:20 - 29 رەشەمه 2718

سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەمە ۱٤ی مانگی مارس لەشاری مادریدی ئیسپانیا کۆنفڕانسی لاوانی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست سەبارەت بە نیۆ لیبڕالیزم و پۆپۆلیزم بەڕێوە چوو، نوێنەری یەکیەتیی لاوان خاتوو هێژا رۆستەمی لەو کۆنفڕانسەدا بەشدار بوو و باسی لە سیستمی گەندەڵ و شەپرزی ئابووری ئێران و کاریگەری مافیای سپا لەسەر بازاڕ ودۆخی بێکاری لاوانی کورد و کۆڵبەرانی سنوور کرد. شایانی باسە لەماوەی سێ رۆژ کاری کۆنفڕانس خاتوو هێژا رۆستەمی کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ نوێنەرانی لاوانی وڵاتانی تر پێکهێنا و خەبات و تێکۆشانی لاوانی کوردی پێ ناساندن.