کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ناوچەی کاکەوەندی کرماشان و مەلەکشاهیی ئیلام

18:24 - 1 خاکەلێوه 2719

بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ناوچەی کاکەوەندی کرماشان و مەلەکشاهیی ئیلام هەڵوەشایەوە بە پێی هەواڵێک کە لە کرماشانەوە بە دەستمان گەیشتوە ناوەندە ئەمنییەکان ڕێوڕەسمی نەورۆزییان لە ناوچەی کاکەوەندی کرماشان تێکداوە. بە پێی بانگەوازێک کە لە لایەن ھێندێک لە چالاکانی کرماشانی بڵاوکرایەوە بڕیار وابوو کە رۆژی دووشەممە ٢٧ی رەشەمە رێوڕەسمی نەورۆز لە ناوچەی کاکەوەن بەڕێوە بچێ. بەڵام پێش دەسپێکی مەراسمەکە ژمارەیەکی زۆر ھێزی ئیتڵاعات و سپا ئەو شوێنەیان گەمارۆ داوەو رێگرییان لە کۆبوونەوەی خەڵک کردوە. دەگوترێ ٨ کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەو رێورەسمەیان دەستبەسەر کردووە . هەروەها ڕۆژی سێ‌شەممە٢٨ی ڕەشەمە سەرەڕای ئەوەی کە بۆ بەرێوەچوونی یەکەمین فستیڤاڵی نەورۆز لە شاری مەلەکشاهیی ئیلام ئامادەکاری کرابوو، بەڵام سەر‌لەنوێ ناوەندە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ئەو فستیڤاڵە کرد و هەڵیانوەشاندوە. هاونیشتمانییەک لەو پێوەندییە‌دا ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنی و ئنتیزامییەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلی ڕیوڕەسمکە داگرتووەو بە تەواوی شاری مەلەکشاهیی ئیلامیان گەمارۆ داوە. هەروەها ڕایگەیاند کە ڕۆژی سی‌شەممە ژاکا باران چالاکی مەدەنی بە هۆی بێڕیزی کرد بە پێشنوێژی شاری ئیلام چەند کاتژمێر دەسبەسەر دەکرێ و پاشان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. جێی‌ئاماژەیە پێشنوێژی هێندێک لە شارەکانی لە دژبەرانی بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزن. هەر لەو پێوەندییە‌دا هاوڵاتییەکی دیکەش بەناوی "نەبی کەریمی " لە لایەن دادستانی ئیلامەوە حوکمی دەسبەسەکردنی درا