کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یارسانەکانی کوردستان یارمەتی خەڵکی لافاولێدراوی ئێران دەکەن

21:12 - 6 خاکەلێوه 2719

باوەڕمەندانی کورد یارسانی لە سەر داوای سەیدنەسرەدین حەیدەری گەورە ڕێبەری ئەو ئایینە، خەریکی کۆکردنەوەی یارمەتین بۆ لێقەوماوانی لاوفاولێدراو، بە تایبەتی خەڵکی پارێزگای گوڵستان کە زۆرترین زیانیان لێکەوتووە. بەپێی داواکاریی گەورە رێبەری یارسانەکان سەید نەسرەدین حەیدەری بۆ بە هاناوەچوونی خەڵکی زیان‌لێکەوتووی پارێزگای گوڵستان، هەر لە یەکەم ڕۆژانی ئەو ڕووداوەدا خەڵکی یارسان لە پارێزگای کرماشان کارەساتی خۆیانیان لە بێر کردو، یارمەتییان بۆ خەڵکی لافاولێدراوی گوڵستان ڕەوانە کرد. سەید نەسرەدین حەیدەری، ڕێبەری یارسانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بە نووسینی نامەیەک بۆ باوەڕمەندانی یارسانی ، وێڕای ئاماژه به لافاوێک کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا زیانی زۆری بە خەڵکی چەند پارێزگای ئێران گەیاندوە ، داوای لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان کردووە، کە بۆ گەیاندنی یارمەتی بە خەڵکی لافاولێدراوی گوڵستان هەوڵەکانی خۆیان وەگەڕ بخەن و لەو بارەوە ڕایگەیاندوە؛یارمەتییەکانی ئێوە دەتوانێ بەشێک لە هاوخەمییەکانی خەڵک کە لە کاتی بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوودی کرماشان ، قەرەبوو بکاتەوە. بەهاناوەچوونی خەڵکی سەرپێڵ‌زەهاو و یارمەتی کۆکردنەوە بۆ لافاولێدراوانی سەرپیڵ‌زەهاو لە کاتێکدایە، کە پاش تێپەڕبوونی نزیک به ساڵ و نیوێک بەسەر بوومەلەرزەکەی کرماشان، هێشتا زۆرێک لەو خەڵکە لێقەوماوە لە نێو خێوەت و کانێکس‌، لە دۆخێکی نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن.