کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە لۆڕستان

21:19 - 23 پووشپەڕ 2719

بە بۆنەی سییەمین ساڵی شەهیدکرانی ڕێبەری ئازادیخوازی کورد، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، دۆستان و لایەنگرانی بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان لە شاری "ئەزنا" لە پارێزگای لۆرستان، ، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. لەو چالاکییە‌دا لە نێو شاری "ئەزنا" بە بەربڵاوی تراکت و وێنەی پێوەندی‌دار بەو یادە بڵاوکرایەوە. شەوی شەممە ٢٢ی پووشپەڕ کە ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو ، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هاونیشتمانییانی لۆڕ لە شاری "ئەزنا" لە چەندین شوینی بەرچاو و هەستیاری ئەوشارە، بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تڕاکت و نووسراوە، وێڕای مەحکووم‌کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی، سۆز و هاوپێوەندی خۆیانیان بە گەلی کورد و خەباتە ڕەواکەی دەربڕی. ئەو گەڕەک و شوێنانە لە شاری "ئەزنا" کە چالاکیی تەبلیغی تێیدا کراون بریتین لە: شەقامی بیست مێتری، گەڕەکی "شاهد"، گەڕەکی "تابان یک" ، شانزدە مێتری، کۆڵانی جەوانمەردی، مزگەوتی "باب الحوائج" ، بلوواری سپا، بلوواری جیهاد، کۆڵانی شەهبازی، کەڵانتەری ئەزنا. هەروەها بەشێکی دیکە لە دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئەهواز لە سەر جادەی نوورئابادی ئەو شارە بە چالاکیی تەبلیغی خۆیان ڕایانگەیاند کە ئەندێشەکانی قاسملووی ئاشتیخواز، بە زیندوویی ماوەتەوە.