کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە ناوچەی لەیلاخ

21:26 - 23 پووشپەڕ 2719

بە بۆنەی سییەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، بۆ ڕێزگرتن لەو ڕێبەرە ناودارە لە ناوچەی لەیلاخ بە شێوەی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغی کرا. شەوی ٢٢ پووشپەری ٩٨ی هەتاوی لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و درێژەدەرانی ڕێبازی قاسملوو، لە ناوچەی لەیلاخ بە بڵاوکردنەوەی وێنەو تراکتی پێوەندی‌دار بە یادی ٢٢ی پووشپەڕ بۆ جارێکی دیکە وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی شەهیدانی ڤییەن، تیرۆریزمی "کۆماری ئیسلامیی ئێران"یان مەحکووم‌کرد. ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی قورچیا و لە ئاواییەکانی کایوەشە و میرەکی و تازەئاوای ناوچەی لەیلاخ بۆ ڕێزگرتن لە یادوناوی دوکتور قاسملوو بەشێوەی بەربڵاو چالاکییان کردوەو لە شوێنە بەرچاوەکان وێنەی دوکتور قاسملوویان هەڵواسیوە و دروشمی شۆڕشگێڕانەیان نووسیوە. لەو چالاکییە‌دا دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێو کۆڵان و گەڕەکەکانی شارەدێی قورچیا، دروشم و نووسراوەی شۆڕشگێرانەیان نووسیوە و وێنە و تڕاکتی پێوەندی‌درا بە یادی ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاوکردۆتەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە خەڵکی دێموکراتدۆستی کوردستان، بەتایبەتی لایەنگرانی چاونەترسی حیزب لە شاری لە ناوچەی لەیلاخ، هیوای سڵامەتی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.