کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە ئاوایی گامێشگۆلی

21:34 - 23 پووشپەڕ 2719

لە ئاوایی "گامێشگۆلی"ی بۆکان یاد وناوی شەهید دوکتور قاسملوو بەرزڕاگیرا. لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی تیرۆری ڕێبەر و تێکۆشەری گەلەکەمان دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێو ئاوایی گامێشگۆلی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. شەوی ٢٢ی پووشپەڕی ٩٨ هەتاوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاوایی گامیشگۆلی ، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و لەو ڕێگایەوە بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامییان مەحکووم‌ کرد و هەروەها لەگەڵ ئامانجەکانی ڕێبەرانی شەهید، پەیمانی وەفادارییان نوێ‌کردەوە. لەو چالاکییەدا تێکۆشەرانی دێموکرات لە گامێشگۆلی چەند بینای دەوڵەتیان کرد ئامانج و دروشمی شوڕشگێڕانەیان لەسەر نووسی و هەروەها دار و دیوای نێو ئاواییان بە وێنەی دوکتور قاسملوو ڕازاندەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە خەڵکی دێموکراتدۆستی کوردستان، بەتایبەتی لایەنگرانی چاونەترسی حیزب لە ئاوایی گامێشگۆلی، هیوای سڵامەتی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.