کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی "لاوانی شۆڕشگێڕی هەوشار" بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە

21:40 - 23 پووشپەڕ 2719

بەشێک لە لاوانی دێموکراتدۆستی ناوچەی هەوشار بە رێکخستنی خۆیان لە ژێر ناوی "لاوانی شۆڕشگێڕی هەوشار، ئەمساڵ بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرۆری شەهید دوکتور قاسملوو دەستیان دایە چالاکی. لاوانی شۆڕشگێری هەوشار لە نێوشاری تیکاب و دەوروبەری ئەوشارە بە بڵاوکردنەوەی وێنەو تڕاکت و نووسراوەی تایبەت بە یادی دوکتور قاسملوو، بۆ جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بە رێبازی شەهیدان دووپات کردەوە. لاوانی خوێنگەرمیی هەوشار، لەو چالاکییەدا ڕایەنگەیاندوە کە هەتا وەدی هاتنی ئامانج و ئاواتی شەهیدان، ڕێچکەو ڕێبازی دێموکرات بەر نادەن و سەرلەونوێ تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد . ئەو شوێنانەی شاری تیکاب کە لە سەر دەستی لاوانی دێموکرات چالاکی تێیدا کراون بریتین لە؛ گەرەکەکانی ناوباخ ، "مدرسه امام علی" ، پشت "فرمانداری" ، "بلووار تەخت سلێمان"، لە گەڵ چەندین گەڕەک و کۆڵانی دیکەی ئەو شارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە لاوانی بەهەست و هەڵوێستی کوردستان، بە تایبەتی لاوانی ناوچەی هەوشار، هیوای سڵامەتی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.