بە یادی عەبدولڕەحمان قاسملووهەرگیز لەبیر ناکرێ
لەو ڕۆژەدا لە ١٩٨٩، بە بیستنی هەواڵی کوژرانی بێ بەزەییانەی هەڤاڵ و هاوڕێمان عبدولڕەحمان قاسملوو سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان و یاریدەدەرەکەی عەبدوڵڵا قادری ئازەر، گشت ئێمە گەلێک دڵگران و شۆک بووین.
تا ئەوڕۆش هیچ کەس لەبەر ئەو مرۆڤکوژییە قیزەونە نەکەوتۆتە ژێر لێپرسینەوەی یاسایی.
ئێمە لە ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست پەیوەندییەکی بەهێزمان لە گەڵیدا درووست کردبوو و تەنیا سێ حەوتوو پێش ئەوەی کە ترسنۆکانە بیکوژن پێکەوە هەژدەهەمین کۆنگرەی ناونەتەوەیی خۆمان بەڕێوە بردبوو.
ئێمە هیچ کات ناوبراو یا ئەو دۆزەی کە گیانی بۆ بەخت کرد لە بیر ناکەین و هەرگیز دەست لە خەباتمان بۆ گەیشتن بە ڕێز گرتنی تەواو لە ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد هەڵ ناگرین. ئێمە قورس و قایم شان بە شانی هەڤاڵە کوردەکانمان لە خەباتیان بۆ ئاشتی، دێموکراسی و مافی یەکسان وێستاوین و لە داهاتوشدا دەوێستین.
لە سیهەمین ساڵڕۆژی تێرۆری عەبدولڕەحمانی قاسملوودا، ئێمە سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕێبازەكەی دادەنەوێنین. ئێمە لە هەمان کاتدا هەڵوێستە دەکەین و یادی سەرجەم ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە بە هەمان شێوە بوونە قوربانیی و بە گیانی خۆیان نرخی وەفاداریی و باوەڕیان بە دادپەروەریی و یەکسانیی دا.
ژیانی ئەو بە فیڕۆ نەچووە. میراتی ئەو درێژەی هەیە و هەروا دەبێتە سەرچاوەی هاندانی سەرجەم ئێمە.
لویس ئایالا سکرتێری گشتیی
ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست
١٣ی جولای ٢٠١٩