کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ٣٠ی سالەی تیرۆری شەهیدانی وییەن شەقامەکانی لەندەنیان هەژاند.

05:13 - 25 پووشپەڕ 2719

رێکەوتی ١٥ی جولای ٢٠١٩ ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە لەندەن بە بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی لایەنکانی ناوەندی هاوکاری و هەروەها رەوەندی کورد لە بریتانیا خۆپێشاندانیان بۆ نارەزایەتی و بیرهێنانەوەی بیرورای گشتی لەمەر تیرۆری ناجوێمێرانەی شەهید دوکتۆر عبدالرەحمان قاسملو رێبەری جولانەوەی کورد و کاك عبداللە قادری ئازەر لە وییەن رێکخست. ئەم خۆپێشاندانە بە سروودی ئەی رەقیب دەستی پێکرد پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستان لەلایەن کاک فەرید دەیهیم بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا پێشکەشی بەشدار بووان کرا. پەیامی همبستگی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران لەلایەن کاک کەیوان رەسول ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا پێش کەش کرا. ئەو جار بە دروشم دان بەرەو بالوێزخانەی ئوتریش وەرێ کەوتن لە کۆتای بەرنامەکەدا سوپاسنامەی ناوەند  لەلایەن کاك مەحمەد ئەفەندی ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا  خوێندرایەوە. لەو خۆپێشاندانە بەدەیان دروشمی کوردی، فارسی ئینگلیسی دران هەروەها چەند شیعر و پەخشان پێشکەش کرا. کاتژمێری ٤ی پاشنیوەرۆ کۆتای بە خۆپێشاندانەکەدرا. ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران