کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری نوینەری کۆمیتەی دەرەوەی وڵات لە کۆنگرە حیزبی چەپی ئێران ( فدائیانی خەڵک )

05:17 - 25 پووشپەڕ 2719

لە سەر بانگھێشتنی حیزبی چەپی ئێران ( فدائیانێ خەڵک ) خالید حەسەنپور ئەندامی رێبەری حیزب رۆژی ١٢ و ١٣ ی ژووئیێە بەشداری لە کۆنگرەی یەکەم ئەو حیزبەی لە وڵاتی ھوولەند کرد . رۆژی ١٣ی ژووئیێە لەسەر داوای ھەیئەتی رئیسەی کۆنگرە، نوێنەری دەرەوەی وڵات پەیامێکی حدکی پێشکێش بە کۆنگرە کرد . حەسەنپور لە پەیامکەدا، وێرای پیرۆزبایی یەکەم کۆنگرەی حیزبی چەپ، وەبیر ئامادەبوانی ھێناوە کە ئەورۆ واتا رۆژی ١٣ی ژووئیێە، رۆژی تیرۆری دوکتور عەبدالرحمانی قاسملوو یە . وگوتی دوکتور قاسملوو ئەو رێبەرە بوو کە پاشی ئەوەی سی ساڵ ڵە نەمانی تێدەپەڕێ، ئێستاش شوێنەواری لەسەر سیاستی حیزبی دێموکرات، جوڵانەوەی کورد و جوڵانەوەی سەرانسەری بەردەوامە . سیاسەتی ئەمرۆی حدک بۆ ھاوکاری و پێکھێنانی یەکێتی دەگەڵ ھێزەکانی ئۆپۆزیسیوونی ئێران، لەدرێژەی ھەمان سیاستدایر کر دوکتور قاسملوو لە پێناویدا تێدەکۆشا . لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا خالید حەسەنپور، پڕژایە سەر دۆستایەتی مێژوویی حیزب دەگەڵ تەیفی چەپ لەئێراندا و، ھەوێنی ئەو نیزیکایەتی و دۆستایەتێەی بەستەوە بەوەی کە، رەوتە چەپە سەرانسەرێەکان زیاتر لە باقی رەوتەکانی سەرانسەی ئۆپۆزیسیوون مافەکانی گەلی کورد دەپەژرێنن و لە پێناویاندا تێدەکۆشن . لەبەشێکیتری پەیامەکدا حەسەنپور لە پێوەندی دەگەڵ ملبەملانەی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکادا، رایگەیاند، دەگەڵ ئەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بانگھێشتنی ھێچ لایەنێک ناکات کە دەست لە کاروباری نێووخۆیی ئێران وەربدەن و، ئەوە گەلانی ئێرانن کە پێویستە داھاتووی ئێران و چارەنووسی خۆیان بەدەستی خۆیان دیاری بکەن، ھەر لەوحاڵەشدا کۆماری ئیسلامی بە ھۆکاری سەرەکی کێشەو وئاژاوە لە ناوچە وجیھان زانی . ھەرلەو پێوەندیەدا پێەی لەسەر ئەوەداگرت کە، لە حاڵەتی رووبەرووبونەوەی سەربازی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیدا، پێویست ناکات کە لایەنەکانی ئۆپۆزیسیوون، بە بیانووی دەستێوەردانی دەرەکی بکەونە لایەنگری لە رێژیمێک کە ماوەی ٤٠ ساڵە بۆتە دەردی سەرێکی گەورە بۆ کۆمەڵگای ئێران و جیھان . لە کۆتاییدا وێرای پێداگری لەسەر سیستەمێکی فیدرالی بۆ ئێران، ھیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرەی یەکەمی حیزبی چەپ خواست . شایانی باسە کە حیزبی چەپی ئێران ( فدائیانی خەڵک ) لە سێ رەوتی رێکخراوی فدائیانی خەڵک ( اکثریت )، رێکخراوی یەکێتی فدائیانی خەڵکی ئێران و ” کنشگران” چەپ پێکدێ کە ماوەی سالێکە یەکیان گرتوە . لەو کۆنگرەدا نیزیکەی ٢٠٠ کەس بەشداربوون کە، بەشێکیان نوێنەری حیزب و رێکخراوەکانی ئۆپۆزیسیونی ئێران بوون . خالید حەسەنپور لە رەوتی کاری کۆنگرەدا، توانی دەگەڵ بەشێکی زۆری لایەنەکان لەسەر پرسە جیاوازەکان راوێژوو گفتوگۆ بکا .