کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاردانەوەی توندی ئیسراییل لە هەمبەر ئورووپا

00:24 - 26 پووشپەڕ 2719

بنیامین ناتانیاهوو،سەرۆک‌وەزیرانی ئیسراییل گوتی : ئورووپاییەکان سەبارەت بە ئێران لە کەمتەرخەمی هاوشێوەی دەورانی ئاڵمانی نازیدا بەسەر دەبەن. سەرۆک‌وەزیرانی ئیسراییل لە کاردانەوە بە وتەکانی مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئورووپادا ڕایگەیاند، کاردانەوەی ئورووپا لە هەمبەر پێشێلکردنی ڕێککەوتنی بەرجام بە بێرهێنەرەوەی ڕاهاتنە لە گەڵ حیزبی نازییەکانی ئاڵماندا . ناتانیاهوو لە درێژەی قسەکانیدا وتی:بەرپرسانی ئورووپا تا کاتێک مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی بەسەریاندا نەکەوێ لە خەو ڕاناپەڕێن. شایەنی باسە کە موگرینی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە برووکسێل لە دانیشتنێکدا کە بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی پەیماننامەی بەرجام پێکهاتبوو ڕایگەیابدبوو کە ڕای هەموو لایەنەکانی ئەو ڕێککەوتنە ئەوەیە کە ڕاستە ئێران چەن خاڵێکی پێشێلکردووە بەڵام ئەوانە بەواتای دەرچوون لە ڕێککەوتنی "بەرجام" نییە.