کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێعدامی ٤ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ورمێ

00:27 - 26 پووشپەڕ 2719

چوار هاونیشتمانی کورد لە زیندانی وەرمێ بە تاوانی "قەتڵ" لە سێدارە دران. بە پێی هەواڵدەریی هێرانا بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە(٢٥ی پووشپەڕ) حوکمی لە سێدارەدانی ٤ بەندکراوی بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەوچوارکەسە بە ناوەکانی،" هێمن بەناوەند، موحموود خالدی، جەعفەر محەممەدی و محەممەد عارف نەجەفیان" بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست لە سێدارەدران. شایەنی باسە کە کۆماری ئیسلامی لە ڕیزبەندی سەرەوەی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین ڕێژەی ئێعدامیان تێدا جێبەجێ دەکرێ و، زۆربەی هەرەزۆری کاتەکان دادگاکانی ڕێژیمی ئێران لە چەن خولەک تێناپەڕێت و یان بە بێ پارێزەر بەڕێوەدەچێ یانیش پارێزەری دەستەمۆی خۆیانیان بەسەردا دەسەپێنن، کە ئەمەش لە گەڵ هیچ پێوەرێکی جیهانی و مافی مرۆڤدا ناگونجێ .