کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هونەرمەندێکی کورد لە کرماشان

23:12 - 26 پووشپەڕ 2719

هونەرمەندی گەورەی کوردی یارسان "مامۆستا تاهێریاروەیسی" لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. مامۆستا تاهێر یاروەیسی لە دایکبووی ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی خەڵکی گاوەرەی سەر بە پارێزگای کرماشانە کە یەکێک لە مامۆستا بەناوبانگەکانی سازی توموورەیە. ناوبراو هەر لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەستی بە فێربوونی تەموورە کرد و سەرەتا بە دەست و پەنجەی مامۆستا چەنگیز فەرمانی فێری مەقامی تەموورە بوو.هەروەک بۆ خۆی دەڵێ ئەوەڵین و کاریگەرترین مامۆستای کاک تاهێر،مامۆستا سەی وەلی حسەینییە کە بۆ خۆی یەکێک لە پایەبەرزترین مامۆستاکانی دەورانی خۆیەتی. مامۆستا" بیر خان "ناسراو بە لالۆ بیرخان لە مامۆستایانی بە ناوبانگی زەردەی داڵاهۆ یەکێکیتر لەو کەسگەلەیە کە مامۆستا تاهێر یاروەیسی پێگەیاندووە . مامۆستا تاهێر یاروەیسی ٧٠ مەقامی لە ٧٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە لە فەوتان ڕزگارکردووە و زیندووی کردۆتەوە. درووستکردنی تەموورە لە مامۆستا چەنگیز فەرمانی فێر دەبێ و زۆر کەسی لە شارەکانی تاران ،کرماشان وکوردستان بەتایبەت ناوچەی گۆران لە بواری مووسیقادا پێگەیاندووە و شوێندەستی بە مووسیقای کوردییەوە دیارە .کە بە داخەوە ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕی ساڵی ٩٨ی هەتاوی بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان و کوردستان و مووسیقای کوردی کرد. لە لایەن ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنە ماڵە ی ناوبراووناوچەی یارسان و هەموو خەڵکی هونەردۆستی کوردستان دەکەین و ڕێز لە تێکۆشانی ئەم کەڵە پیاوە کوردە دەگرین.