کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەناردنی هێزی سەربازیی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین

06:43 - 28 پووشپەڕ 2719

دوو بەرپرسی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە٢٧ی پووشپەڕ لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز پشتڕاستیان کردەوە کە ئەمریکا ٥٠٠ سەرباز دەنێرێتە عەرەبستانی سعوودی ئەم ڕۆژنامەیە ئەو کارەی ئەمریکای وەکوو نمایشی تەوانیی نیزامی لە لایەن ئەمریکاوە بە ڕێژیمی ئێران وەسف کرد. پێشتر دەنگۆی جێگیر بوونی ئەم هێزە لە بنکەی هەوایی "ئەمیر سوڵتان" لە ڕۆژهەڵاتی ڕیاز لەلایەن هەواڵدەریی" سی ئێن ئێن"ەوە بڵاوکرایەوە کە لە ئێستادا بەشێک لە سەربازانی ئەمریکایی بۆ دانانی بنکەی مووشەکیی پاتریۆت و باشترکردنی فڕۆکەخانەکە لەوێدا بەسەردەبەن. شایەنی باسە کە عەرەبستان وەکوو هاوپەیمانێکی گرینگی ئەمریکایە و لە دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامییە. هەروەها کە ئەمریکا هێزەکانی پێشتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگر کردبوو، عەرەبستان پشتیوانیی ماڵی و نیزامیی لێیان دەکرد و ئێستاش بە تەواوی هێزییەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکایە.