کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی دەسبەسەرکراوێکی بۆکانی

21:23 - 29 پووشپەڕ 2719

بە پێی ڕاپۆڕتی "چاوەدیڕی کوردستان" کەسێک بە ناوی جەعفەر پەکەند، تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی بۆکان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەسبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گزراوەتەوە. ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک حیزبەکانی کوردستان دەسبەسەر و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە مافی هەبوونی پارێزەو چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە. لە درێژەی ڕەشبگیرییەکان لە شارو ناوچەکانی کوردستان زیاتر لە ٥ هاونیشتمانی دیکەی بۆکانی دەسبەسەرکراون و لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ‌دا ڕاگیراون.