کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنسێرتی گرووپی "دڵیار" لە شاری ورمێ هەڵوەشایەوە

21:32 - 29 پووشپەڕ 2719

کۆنسێڕتی گرووپی مووسیقی "دڵیار" کە لە چەندن ژنی بەتوانا پێکهاتووە، بڕیار بوو لە ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ کۆنسێڕتی خێرخوازانە بۆ ئەوانەی کە تووشی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوون، لە سالۆنی نەخۆشخانەی "ئومێد" لە شاری ورمێ بەڕێوە ببەن، بەلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڵوشێندرایەوە. "پەریسا عەلی‌لو"، بەڕێوەبەری کاروباری ژنان و بنەماڵەکان لە پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند: "بڕیار بوو ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ، کۆنسێرتی گرووپی دڵیار لە هۆڵی نەخۆشخانەی ئومیدی ئەو شارە، بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوون، بەڕێوەبچێ، بەڵام هێزە ئینتزامییەکان ئیزنی بەڕێوەچوونی ئەو کۆنسێرەتەیان نەداوە". هەروەها بە پێی هەواڵدەریی ئێرنا، سەرۆکی گشتیی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆنسڕتەی بۆ نەبوونی ڕێککەوتن لە نێوان ئەو گرووپەو هێزە ئئینتیزامییەکان گەڕاندۆتەوە. گرووپی مووسیقای "دڵیار"، بە سەرپەرەستیی "ندا بێهزادی" و بە هونەرمەندیی "نازلی سوڵتانزادە و عاتیفە نەورۆزی" ڕێک‌خراوە. جێی‌ئاماژەیە کە لەماوەی یەکساڵی ڕابردوودا بە بیانووی جۆراوجۆر کۆنسێڕتی مووسیقی گرووپی "دڵیار" لە پارێزگای ورمێ لە لایەن ناوەندە ئەمنی و ئینتیزامییەکانەوە هەڵوەشاوەتەوە.