کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی فینلاند سمینارێک لە ٣٠ ساڵەی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملوو و هاورێیانیدا بەرێوەچوو

18:59 - 30 پووشپەڕ 2719

رۆژی شەممە ٢٠-٧-٢٠١٩ لە شاری تورکووی وڵاتی فینلاند بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە کوردستانییانی نیشتەجێ لە فینلاند سمینارێکی سیاسی لە دوو پانێلدا بۆ هەریەک لە بەڕێزان قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و دوکتور هێمن سەیدی شرۆڤەکاری سیاسی بەرێوەچوو. لەم (و) سمینارەدا جیا لەوەی نوێنەرایەتیی حیزب و رێکخراوە کوردییەکان، چەندین کەسایەتیی فینلاندیش وەک( سێپۆ لەهتۆنێن )جێگری سەرۆکی شارەوانی شاری تورکوو وێڕای چەند ئەندامی شارەوانی، هەروەها ( سارا سۆفیان) ئەندام پاڕلمان لەم سمیناری ٣٠ ساڵەی تێرۆری وییەن بەشدار بوو. سەرەتای بەرنامەکانی ئەم سمینارە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ساتێک بێدەنگی ڕاگرتن بۆ ڕێزگرتن لە سەرجەم شەهیدان، دەستی بە کارەکانی خۆی کرد . پاش وتەی بەخێرهاتنی ئامادەبووان،نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە کورد وفینلاندیەکان پێشکەش کرا. لە بڕگەی سەرەتای سمینارەکەدا هەریەک لە بەڕێزان( سێپۆ لەهتۆنێن )جێگری سەرۆکی شارەوانی شاری تورکوو هەروەها ( سارا سۆفیان) ئەندام پاڕلمانی فینلاند هەر یەکەو لە دوو بڕگەی کورتدا چەن خولەکێک لەسەر کوردو ئاشنابوونیان بەم نەتەوە و کولتورەکەی و هەروەها لەگەڵ ئەو گرفت و کێشانەی کورد لەگەڵی بەرەو رووە ئەوان پیی ئاشنان. لە پانێلی یەکەمی ئەم سمینارەدا دوکتوور هێمن سەیدی شروڤەکاری سیاسی باسێکی پێشكەش کرد لە ژێر ناوی تیرۆری دوکتور قاسموو(قاسملوو )لە خوێندنەوەیەکی دووبارەی شۆڕشی ١٩٧٩دا. بەڕێزیان لە باسەکەیدا کە بەشێوەیەکی دیکۆمێنتاری ئاورێکی وردی لەسەر ئەو زەمینە و هەل و مەرجانە دایەوە کە پێش شۆڕشی گەلانی ئێران و دوای ئەو لە ئێران و کوردستان لە ئارادا بوون. بەرێز سەیدی، ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێراندا شۆڕێک بەرێوەنەچوو، بەڵکوو شۆڕشەکان لە ئێراندا بەرێوەچوون. بەرێزیان پێیان وابوو ئەوەی لە کوردستان و تاران روویاندەدا خاڵی هاوبەشیان نەبوو، لە کوردستان بزوتنەوەکان چەپ و دێمۆکرات نوێنەرایەتیی خەڵکیان دەکرد و چەپ و دێمۆکرات متمانەی خەلکیان بەدەست هێنابوو. بەڵام لە تاران ئەمە راست پێچەوانە بوو. هەموو شتێک بەرەو بە ئیسلامیکردن دەچوو. دوکتوو(دوکتور) هێمن سەیدی لە بەشیکی دیکەی باسەکەیدا تیرۆری دوکتوور قاسموو،ی( قاسملووی) لە خوێندنەوەیەکی دووبارەی شۆڕشی ١٩٧٩دا بەراوردی زۆری لە سیاسەت و هەڵویست و باوەڕو ئامانجەکانی کورد لە گەڵ دەسەڵاتداران لە تاران کرد. ئێمە دەبێ شانازی بە رابردووی خۆمانەوە بکەین چون شۆڕشی کورد زۆر کراوە و دێمۆکراتیک بوو، دواکانی داوای سەردەمیانە و پرلە بایەخی ئینسانی بوون، بۆیە تاران لە زۆر بواردا داوای لێبوردنێک بە کوردو شۆرشەکەی قەرزدارە. بەشی دووهەمی سمینارەکە کە پاش ١٥ خەلەک پشوو دەستیپێکردەوە و سەرەتا هەڵبژاردەیەک لە قسەکانی دوکتور قاسملووی نەمر بۆ ئامادەبووانی سمینارەکە بڵاو کرایەوە. پاشان هونەرمەندانی لاو و میوزیکژەن "دیارو پێشەوا میرسەیدی" پارچە میوزیکێکی تایبەتیان بۆ ٣٠ ساڵەی تێرۆری ڤیەن پێشکەش کرد و جێی ڕەزامەندی بەشداران بوو. پانێلی کۆتایی سمینارەکە دیاری کرابوو بۆ بەرێز قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان. بەرێز قادر وریا بە ئاماژە بە قۆناغی پر هەوراز و نشێوی ژیانی سیاسیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، رۆل و نەخشی دوکتور قاسملوو لە جومگە و کۆلەکە ئەساسیەکانی ژیانی سیاسیی حیزبی دێمۆکرات بەرز نرخاند. بەڕێزیان باسیان لەوە کرد، لە سەردەمێکدا د.قاسملوو دێتە ناو ژیانی سیاسی حیزبی دێمۆکرات کە رێبەرایەتییەکەی پرش و بڵاون یا لە زینداندان یا لە ئاوارییدا دەژیان، بەڵام د.قاسلموو بەو توانایی و لێوەشاوەیی خۆیەوە جارێکی دیکە رێبەرانی ئەم بزوتنەوەیە ساغ دەکاتەوە و شکلی پێ دەدا. بەرێز قادر وریا لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە نەخشی دوکتوور قاسملوو تەنها ساغکردنەوەی حیزبی دیمۆکرات نەبوو، بەڵکوو نەخشێکی بەرچاو و چارونووسسازی لە نوێکردنەوەی حیزبی دێمۆکراتدا هەبوو. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا قادر وریا ئاماژەی بەوەدا کە نابی نەخشی دوکتوور قاسملوو چووک بکەینەوە تەنها لە حیزبێکدا و گاریگەریەکانی لەسەر کۆی خەباتی رزگاری خوازی نابێ نادیدە بگیردرێ.کەسایەتی و شارەزایی ئەو لەسیاسەت و گۆرەپانی سیاسی کورد لە ئێران و تەنانەت بەشەکانی دیکەی کوردستاندا ئەویان کردبوو بە کەسایەتیەکی نەتەوەیی ونیشتمانی. قادر وریا لە درێژەی باسەکەیدا کوتی: نابێ نیگەران بین یا دژکردەوەی توندمان هەبێ بەرانبەر بەو کەس و لایەنانەی رەخنە لە دوکتور قاسملوو دەگرن، هەموو ئینسانێک بەتایبەت کە ئەرک و بەرپرسایەتی لە ئەستۆ بێت دوور لە کەم و کورتی و رەخنە نیە. بەرێزیان پێی وابوو رەخنە گرتن بەو مانایە نیە کە خزمەتە زۆرو زەوەندەکانی شەهید دوکتور قاسملوو بە حیزبی دێمۆکرات و بزوتنەوەی کورد بەگشتی کەمڕەنگ بکرێتەوە، بەڵکوو بۆ دەرس لێوەرگرتن و بەرچاوروونی زیاتر بۆ خەبات و تێکۆشن بێ. لە کۆتایی باسەکەیاندا قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆکرات باسی لە کاریگەری شێوازی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو کرد کە لە ویژدانی هەر ئینسانێکی ئازادیخوازدا بەتایبەت ئازادیخوازی کورددا دەمێنێتەوە، چون ئەم تیرۆرە ناجوامێرانە و فیلبازانە بوو. ئەم تێرۆرە جۆرێک لە تەحقیری نەتەوایەتیی نەتەوەێک بوو. رێبەرێکی کورد بە باوەڕی ئاشتی و ئازادی لە سەر مێزی دیالۆگ بە غەدر و ناجوامێرانە شەهید بکرێ. سمیناری ٣٠ سالەی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەر پاش نزیک بە ٣ کاتژمێر کۆتایی هات. حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی فینلاند