کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران وبرینداربوونی چوار ئەندامی سپای پاسداران لە پارێزگای سیستان وبەلووچستان

22:32 - 30 پووشپەڕ 2719

لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە سەراوان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوو لە بەکرێگیراونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کوژران. بە پێی هەواڵەکان ئەم تێکهەڵچوونە شەوی ٢٩ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی ڕوویداوە کە" سەی موحسێن نەقیبی و عەبدولخالق دێرازێهی " کە ئەندامی سپای پاسدارانن کوژراون. هەروەها لەم تێکهەڵچوونەدا کە لە گەڵ کەسانی نەناسراو لە سنووری "سەراوان"دا هاتۆتە ئاراوە دوو ئەندامی دیکەی سپای پاسداران برینداربوون. شایانی باسە کە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە گەڵ هەڵاواردنی نەتەوەیی و مەزهەبی لە لایەن ڕێژیمەوە بەرەو ڕوویە و کۆماری ئیسلامی نەک هیچ بەهایەکی پێنەداوە بەڵکوو خەڵکەکەشی ڕۆژانە سەرکوت دەکرێن و بە دڕندانەترین شێوە وڵامی داخوازییەکانیان دەدرێتەوە.