کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداری ناتۆ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

22:35 - 30 پووشپەڕ 2719

ڕێکخراوی ئاتڵانتیکی باکوور(ناتۆ) هۆشداری دایە ڕێژیمی ئێران ڕێکخراوی ناتۆڕۆژی شەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاوی کردەوە سەرەڕای مەحکووم کردنی دەسبەسەرداگرتنی دوونەوتهەڵگری بریتانیایی لە لایەن سپای پاسدارانەوە ،ئەم کردەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان ناوبرد . هەر لەم پەیوەندییەدا سەرەڕای پشتیوانی لە هەوڵەکانی بریتانیا بۆ چارەسەری ئەم بابەتە لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژەوە هۆشداری توند بە کۆماری ئیسلامی دەدەین کە لە زووترین کاتدا ئەو کەشتیگەلە ئازاد بکات . شایەنی باسە کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دوابەدوای ڕاگرتنی کەشتییەکی ئێرانی و دوای قسەکانی خامنەیی لە هەمبەر بریتانیا دەستی بەسەر دووکەشتی بریتانییایی و کەشتییەکی ئیماراتیدا گرتووە وئەمەش کاردانەوەی وڵاتانی جیهان و لەوانەش ئەمریکا، فەرانسە،ئاڵمان و بریتانیای لێکەوتەوە.