کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرهێنەرێکی ئێرانی ساڵێک زیندانی بۆ بڕایەوە

22:00 - 31 پووشپەڕ 2719

محەممەد ڕەسووڵۆف "دەرهێنەری سینەما، ساڵێک زیندانی بۆبڕایەوە. ئەو دەرهێنەرە لە لایەن دادگای "ئینقلاب" ی تارانەوە بە ساڵێک زیندانی و دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات و، بێبەشبوون لە ئەندامییەتی لە ئەنجوومەن و دەستە و گرووپی سیاسی و کۆمەڵایەتی مەحکووم کرا. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا و بە وتەی کانوونی نووسەرانی ئێران، ڕۆژی شەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی حوکمەکەی پێی ڕاگەیەندراوە. شایانی باسە کە ناوبراو بە تاوانی چالاکیی تەبلیغی دژ بە ڕێژیم ولەسەر فیلمێک بە ناوی" لۆرد"کە خەڵاتی باشترین فیلمی" کەن"ی بردبووەوە کە باس لەسەر پانتایی فەساد و گەندەڵیی ئیداری لە ئێران دەکات ، ئەو حوکمەی لە سەر دراوە. جێی ئاماژەیە کە ئەم دەرهێنەرە چەند فیلمی دیکەی هەیە کە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە لە حکوومەت درووست کراون لەوانە "بە هیوای بینین"و "دەستنووسراوەکان ناسووتێن" کە هێڵانی نمایشیان لە ئێراندا نەدرا.