کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دووژنی بەندکراو پاش ١٥ سال زیندان، ئێعدام کران

21:28 - 1 گەلاوێژ 2719

لە بەندیخانەی ورمێ دوو ژن کە بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست ڕاگیرابوون پاش ١٥ ساڵ بەرەبەیانیی رۆژی سێ‌شەممە ١ی گەلاوێژ لە سێدارە دران. بە پێی هەواڵدەریی هێرانا، رۆژی ١ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی دوو ژنی کورد بە ناوەکانی "نازدار وەتەنخاهـ" و "ئاراستە ڕەنجبەر"، کە بەتاوانی "قەتڵ' حوکمی سێدارەیان بەسەر سەپا بوو، پاش ١٥ ساڵ مانەوە لە بەندیخانەی ورمێ ، حوکمەکەیان جێبەجێ کراو، لە سێدارە دران. دەگوترێ ماوەی مانگێک مۆڵەتیان پێ‌درا بوو هەتا بتوانن ڕەزایەتی کەس وکاری کوژراوەکە بە دەست بهێنن، بەڵام نەیانتوانی و هەربۆیە بەربەیانی رۆژی سێ‌شەممە ئێعدام کران. ئاراستەی ڕەنجبەر بە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی و نازدار وەتەنخاهـ بە تاوانی هاوکاری کردن لەو "قەتڵ"ە، پاش ١٥ ساڵ لە بەندیخانەی ورمێ، لە سێدارە دران. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ کام لە میدیاکانی فەرمیی ئێران باسیان نەکردووە.