![](/files/heroinnnkurdistaniraq.jpg)
هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوو کەسی ئێرانییان دەسبەسەرکرد کە ١٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەری هێرۆئینیان بۆ بڵاوکردنەوە هێنابووە باشووری کردستان.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی باشووری کوردستان لە درێژەی هەناردنی ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر بۆ وڵاتانی دەراوسێ ئێران و بەتایبەتی باشووری کوردستان بە مەبەستی ئالوودەکردنی خەڵکی ئەم وڵاتە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دوو کەسی دیکەی بە ١٠ کیلۆ هێرۆئینەوە ڕەوانەی هەرێمی کۆردستان کرد کە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمەوە دەسبەسەرکران و، درانە دەستی دادگای هەولێر.
بە پێی زانیارییەکان ئەم دووکەسە پێشتریش پێشینەی قاچاخ و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەریان هەبووە.
هێزە تایبەتەکانی ئاسایشی هەرێم ڕۆژی سێشەممە ١ی گەلاوێژ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە هێزەکانیان لە" پیرزین" لە دەوروبەری هەولێر دەستیان بەسەر ١٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەری هێرۆئیندا گرتووە.