کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمان پەروەر لە گوندی بوبانەی سەردەشت

03:44 - 3 گەلاوێژ 2719

بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ناوچەی سەردەشتەوە بە دەستمان گەشتووە، بە داخێکی زۆرەوە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ، بەڕێز کاک مستەفا ڕەسووڵی، ناسراو بە مستەفای مام وسوی بوبانە، لە ناوچەی سەردەشت ماڵئاوایی لە ژیان کرد. کاک مستەفا مرۆڤێکی دڵسۆز، نیشتمان پەروەر و پشتگیری حیزب و بزووتنەوەی کوردایەتی بوو. بنەمالە کاک مستەفا یەكێک لە بنەماڵە كوردپەروەڕكانی گوندی بووبانەی شوێنی داڵدەدانی شوڕشگێرانی جووڵانەوەی رزگاریخوازانەی ٤٦-،٤٧، مەئمەن و حەشارگەی شەهید مەلائاواڕە و محەممەدی رەسوەمەرەی، ماڵی دووهەمی تێكۆشەرانی وەرزی نوێی خەبات وبەرخوردان بوو. باوەشی پڕ لە رێزو خۆشەویستی كاك مستەفای مام وسوی هەمووكات دڵنیایی و ئەمنیەتی داوە بە روڵەكانی گەلەكەمان و هەركات تێكۆشەرانی دێموكرات ڕێگەیان كەوتبێتە ئەو دەڤەرە و میوانی كاك مستەفا بووبن پشتوێنی خاتڕجەمیان لێكردۆتەوە و دڵنیابوون ئەمنیەتیان پارێزراوە. پیویست بە ئاماژەیە کە برایەکی کاک مستەفا، بە ناوی کاک عەبدووڵا رەسووڵی، یەکێک لە تێکۆسەرانی دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە سالانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی دا بە سەختی بریندار بوو کە بووە هۆی لە دەست دانی قاچێکی و ئیستا لە وڵاتی سوید دەژی و تا ئیستاش وەک دلسۆزێکی بزووتنەوەی کوردایەتی، لە ڕیزەکانی حیزب دا خەبات دەکا. پێویست بە ئاماژەیە کە کاک مستەفا ڕەسووڵی پاش ماوەیەک بەربەرکانێی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، بە داخەوە لە شاری پیرانشار ماڵئاوایی لێکردن و لە گوندی بوبانە بە خاکی دایک سپێردرا. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی ناوادەی کاک مستەفا مام وسووی بوبانە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەمالە و کەس و کاری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەتی هاوڕێی ئازیزمان کاک عەبدوولا رەسووڵی دەکات و خۆمان لە خەمیاندا بە شەریک دەزانین.