کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دواکەوتنی چەند مانگەی مووچەی کرێکاران و کارمەندانی شارەداریی شاری سنە

23:16 - 3 گەلاوێژ 2719

کرێکاران و کارمه‌ندانی شاره‌داری شاری سنه چه‌ند مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێییەکان هه‌موو به‌شه‌کانی شارەداری سنە ماوەی چەند مانگە مووچەی مانگانەی خۆیان وەرنەگرتووە.. ئەمە له حاڵێکدایه که کارمه‌ندان و کرێکارانی شاره‌داری چه‌ند جار سه‌ردانی پارێزگار و شاره‌داریی سنه‌یان کردووه بەڵام هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە. به پێ هه‌واڵی سەرچاوەی باوڕپێکراو دواکەوتنی مووچه له حاڵێکدایه که له نێو به‌رپرسانی شاره‌داری چه‌ندین جار گه‌نده‌ڵی گه‌وره ڕوویداوه که هیچ گه‌نده‌ڵکاران به سزای کاری خۆیان نه‌گه‌یشتوون به‌ڵکو له سه‌ر کاره‌که‌ی خۆیان ماونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌رپرسیاره‌تی گه‌ورتریان پێداون. وێڕای هەڕەشەی بەردەوامی بەرپرسانی شارەداری بە دەرکردن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڕه‌شانه نه‌بووه‌ته هۆی پاشگەزبوونی کرێکاران و کارمه‌ندان. بۆ نموونه چه‌ند مانگ پێش کرێکارانی به‌شی خاوێنکه‌ره‌وه‌ی شارۆچکه‌ی نایسه‌ر مانیان له کار کردن گرت و شاره‌داری ناچار کرا له ناوچه‌کانی دیکه‌ی شار کرێکار بگوازێتەوە بۆ قه‌ره‌بووی کاری کرێکارانی نایسه‌ر، کە بوو بە هۆی پێدانی بەشێک لە مووچەکانیان . شایەنی باسە گەندەڵی لە ناوەندە جۆربەجۆرەکانی ڕێژیمدا بۆتە دیاردە و ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەدەستێنێ و، بە پێچەوانەشەوە بارودۆخی ژیانی خەڵک و بە تایبەت کرێکاران لە دۆخێکی نائاساییەوە و لە کارەسات نزیک بۆتەوەو ئاماری بێکاری و هەژاری و خۆکوشتن سەرسووڕهێنەرە.