کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرگریی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی " ئەحمەد شاملوو "

23:21 - 3 گەلاوێژ 2719

هۆگران و ئەویندارانی شیعرەکانی ئەحمەد شاملوو، نووسەر،وەرگێڕ،ڕۆژنامەوان و شاعیری بەتوانا، هەموو ساڵێک لەسەر گڵکۆکەی لە شاری کەرەج کۆدەبنەوە و یادی بەرز ڕادەگرن. ئەمساڵیش وەک زۆربەی ساڵانی پێشوو خەڵکێکی زۆر، بۆ یادکردنەوەی ناوی ئەو شاعیرە مەزنە کۆبوونەوە ، بەڵام لەگەڵ سەرکوتی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕڕووبەڕوو بوونەوە و هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە خەڵک نەدا کە ڕێوڕەسمی ساڵانەی شاملوو بەڕێوەببەن و دەستیان دایە هەڕەشە و دوورخستنەوەی خەڵک لە سەر گڵکۆی شاملوو. مەبەستی کۆماری ئیسلامی لەوبارەوە ئەوەیە کە لە ئێستادا هەموو ترسێکی لە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران هەیە و وادەزانێ خەڵک بە کۆبوونەوە لەسەر گڵکۆی شاعیرێک، کۆماری ئیسلامیی ڕووخاندووە. هەربۆیە لەو جۆرە کۆبوونەوە و ڕێوڕەسمانە دەترسێ و ڕێگە بە چالاکانی ئەدەبی و فەرهەنگی نادات کە درێژە بە کاری خۆیان بدەن. ئەحمەد شاملوو یەکێک لە نووسەر، شاعیر، ڕۆژنامەوان، لێکۆڵەر و وەرگێڕەکانی بەهێزی ئێرانە، کە وەکوو دەنگێکی جیابیر هەموو کات ڕووبەڕوو زڵم و ستەمی دەسەڵاتداران بووەو ناوبراو لە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی لە شاری کەرەج ماڵاوایی لە ژیان کرد.