کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ڕەبەت

22:20 - 5 گەلاوێژ 2719

دایکی یەکێک لە شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ڕەبەت ماڵاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە لە ڕەبەتەوە بە دەستمان گەیشتووە خاتوو مروەت عومەری (ڕەسووڵی) دایکی شەهید ڕەسوولی لاوە ، بەهۆی بە ساڵاچوویی و سەکتە لێدانەوە ، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٠٤-٠٥-١٣٩٨ کۆچی‌دوایی کردوە. ناوبراو ساڵی ۱۳۰۱ ی هەتاوی لە گوندی وەڵیو لە دایک بووە و پاشان کە گەورە دەبێ لە گەڵ مامە لاوە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە. بۆ تێپەڕاندن و پەیداکردنی بژیوی ژیانیان ، ماڵیان دەچێتە گوندی دەشتێ و بە کاری "گاوان"ی دەتوانن قۆناغێکی سەختی ژیان تێپەر بکەن. پاشان ماڵیان دەچێتە خولیسان و لەوێ دەست بە کاری وەرزێری دەکەن. دایە مرۆت ژنێکی خۆشڕو و هێدی بوو. هەڵس و کەوتەکانی ، ئەویان لای دەر و جیرانان خۆشەویستتر کردبوو. ژیانی پوور مرۆت بە دوای شەهید بوونی کوڕەکەی (ڕەسووڵی لاوە).... لە بنکەی گومرکی کومیتەی سەردەشت ، ناخۆشتر دەبێ. هەرچەند ئەو شانازی بە خۆیەوە دەکرد کە یەکێک لە جگەرگۆشەکانی لە ڕیزی شۆڕشدا گیانی پێشکەش بە نیشتمان کردوە ، بەڵام هاوکات ئازار و خەمێکی قورس بوو بۆ خۆی و بنەماڵەکەی. وەک هەموو دایکانی دیکەی جگەرسووتاو هەتا کاتی فەوتی ، بە هیوای وەدیهاتنی ئامانجە بەرزەکانی شەهیدان بوو. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕیزلێنان لە سەرجەم دایکانی شەهیدانی کوردستان ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی دایە مروەت دەکا و خۆ بە هاوخەمیان دەزانێ.