کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دایکی یەکێک لە تێکۆشەرانی کۆچکردووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پیرانشار

22:28 - 5 گەلاوێژ 2719

بە پێی هەواڵێک کە لە پیرانشارەوە بەدەستمان گەیشتووە، دایکی یەکێک لە تێکۆشەرانی کۆچکردووی حیزبی دێموکراتی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کردوە. خاتوو مەریەم پەریوەر دایکی تێکۆشەڕی کۆچکردوو مەلا سمایل بامرادی خەڵکی ئاوایی "گولەک"ی پیرانشار پاش ١٥ ساڵ لە جێگاکەوتن و ژیان بە سەخڵەتی ڕۆژی ٢ی گەلاوێژی٩٨ی هەتاوی ماڵاوایی لە ژیان کرد. جێی‌وەبیرهێنانەوەیە کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٦ ی جۆزەردانی ٩٥ی هەتاوی ئیسماعیل بامرادی، ناسراو بە مەلا سمایل، کادری لەمێژینەو هەڵسووڕی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە نێوشاری کۆیە گیانی لە دەست‌دا و لە نێو ئاپۆرای هاوسەنگەرانی‌داو لە کۆڕی هاوڕێیانی پێشمەرگەی لە گۆڕستانی شەهیدان بە خاک سپێردرا. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای بەڕزراگرتنی یادو بیرەوەریی کادری بەوەجی حیزبی دێموکرات مەلاسمایل بامرادی پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.