کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پووچەڵکردنی پیلانی سیخوڕی ئێران لە لایەن ئیسراییلەوە

00:47 - 6 گەلاوێژ 2719

ئیسراییل ،پیلانی پێکهێنانی تۆڕی سیخوڕی سەربە کۆماری ئیسلامی پووچەڵ کردەوە. وەزارەتی ئاسایشی ئیسراییل (شاباک)ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گەلاوێژ ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران ویستوویە کە عەرەبەکانی دانیشتووی ئیسراییل بکات بە سیخوڕی خۆی بەڵام بە وشیاری هێزەکانی ئاسایشی ئیسراییل پووچەڵ کرایەوە. بە پێی ئەم هەواڵە کۆماری ئیسلامی لە سووریەوە بە فەیسبووک لە گەڵ عەرەبەکانی ئیسراییلدا پەیوەندی گرتووە و هانی داون بۆ ئەوەیکە زانیاری کۆبکەنەوە سەبارەت بە شوێنە هەستیارەکانی ئیسراییل وەکوو شوێنە سەربازییەکان پاڵاوگەو نەخۆشخانە و بنکەکانی پۆلیس و شوێنی بەرپرسانی ئیسراییل و بیدەن بە ڕژیمی ئێران بە پێی ڕاپۆرتی شاباک سێ کەس بە ناوەکانی" ئەبوو جیهاد، سامێر زەیدان و زیادئەلسافی "وەکوو بەڕێوەبەری ئەو تۆڕە سیخوڕییەن کە لە سووریەوە لە هەوڵی سیخوڕیکردنیان دەدا. ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆی ئیسراییل گوتی بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دزەکردنی زانیارییەکان بۆ دەرەوە لە بەهاری ئەمساڵەوە هەنگاوی پێویستمان نابوو و کەسگەلێکیش دەسبەسەر کران کە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە . شایەنی باسە کە ساڵی ڕابردوو وەزیری پێشووی وزەی ئیسراییل بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران بە ١١ساڵ زیندان سزا درا .