کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆچی‌دوایی کرد

00:57 - 6 گەلاوێژ 2719

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ٤ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی رەعنا بیل‌مایی ناسراوە بە رەعنای مەلا نەسروڵڵا ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٥٥ ساڵەییدا لە شارۆچکەی پیرزینی هەولێر کۆچی‌دوایی کرد. رەعنا بیل‌مایی کچی مەڵا نەسرووڵڵای زێنوەیی لە ساڵی ١٣٤٤ لە گوندی زینوێ لە ناوچەی باڵەکایەتی لەدایک‌بووە. بەهۆی ئەوەی باوکی ئەندامی کۆمەڵەی ژ-کاف و لە هاوکارانی نیزیکی شۆڕشی ئەیلوول بووە لە باشووری کوردستان بوو و دواتر لەساڵی١٣٥٥ ئاوارەی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان بوون و، لەوێ لەگەڵ ئەحمەد پاداش کە ئەو کاتە پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات بووە ژیانی هاوژینی پێکدێنت. لە ساڵی 2015 بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان هاوژینەکەی بە ناچاری رووی لە باشووری کوردستان دەکات، رەعنا بیل‌مایی لەگەڵ پێنج لە منداڵەکانی دەبنە ئەندامی حێزبی دێموکراتی کوردستان و لە ماوەیەشدا کە ئەندامی حیزب بووە بە بەردەوامی بەشداریی لە زۆربەی چالاکی و کۆڕ و کۆبوونەوەکانی حیزبدا کردووە. تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی رەعنا بیل مایی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک ئەحمەد پاداش دەکات و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.