کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ٦ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ئێران

21:46 - 7 گەلاوێژ 2719

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ئاستی ئێران زیاتر لە ٦ گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی وەزاڵەهاتوو بەڕێوەچووە. بە پێی هەواڵدەریی هێرانا ڕۆژی ڕابردوو ٥ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی بەشێک لە فەرهەنگیانی خانەنشین کراو، لە بەردەم بینای ڕێکخراوی بەرنامەو بوودجە لە شاری تاران خۆپێشاندانیان کرد، لە هەمان کاتدا بەشێک لە کرێکارانی ڕێگەئاسنی ئەحمەدئابادی ڕەفسەنجان و سیرجان و هورمۆزگان لە گەڵ کرێکارانی کارخانە قەندی فەسای لە پارێزگای فارس و بەشێک لە کرێکارانی دیکە لە شاری تاران خۆپێشاندانیان کرد. فەرهەنگیانی خانەنشین کراو، بۆ دوویەمین رۆژ لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا بەبەربڵاوی خۆپێشاندانیان بەڕێوەبرد و بە نیسبەت دواکەوتنی مووچەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی. خۆپێشاندەرانی خانەنشین کراو، ڕایگەیاندوە؛ نابێ قورسایی نەبوونی مووچەی پێویست لە ئەستۆی ئێمە بکەوێ و دواکەوتنی پێدانی مووچە، دۆخی ژیانی ئەوانی تێک‌داوە. لە لایەک دیکەش ڕۆژی یەکشەممە ٦ی گەلاوێژ کرێکارانی ڕێگە وبانی سیرجان و هۆمۆزگان بە هۆی پێنەدانی ٣ مانگ هەقدەست ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها لە ڕۆژانی ٥ و ٦ ی گەلاوێژ ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکاران و کارمەندەکانی دەوڵەت لە شارە جیاجیاکانی ئێران بەڕێوەچوو.